Tuesday, March 27, 2012

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ده‌كات


روزى دووشه‌ممه‌ 26/3/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز ئوسامه‌ ئه‌لنوجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ هه‌ر دوو به‌رێزان د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون دواین گۆڕانكارییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عیراق خرایه‌ به‌ر باس و ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستاى عیراق بارودۆخێكى هه‌ستیاره‌ كه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌و په‌ڕى هه‌ستیارییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌ویش به‌ گفتوگۆ و راوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ گه‌یشتن به‌ دیدێكى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ چونیه‌تى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و پاراستنى سیسته‌مى دیموكراتى له‌ وڵاتدا به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌و جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر.

No comments:

Post a Comment