به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/3/2012 به سه‌ردانێكی فه‌رمیی به‌ره‌و بولگاریا به‌ڕێكه‌وت و به‌ڕێزیان له‌م سه‌ردانه‌یاندا شاندێك یاوه‌ریی ده‌كات كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و هێڕش محه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران.
سه‌رۆك بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ بولگاریا چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵیاندا چه‌ندین پرس و ته‌وه‌رى په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كات. دواى كۆتاییهاتنى به‌رنامه‌ى ئه‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ وڵاتى بولگاریا، بڕیاره داوى ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمیی به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ بكه‌وێت به مه‌به‌ستى سازدانى دیدار و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك ئۆباما و جێگره‌كه‌ى جۆ بایدن و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك بارزانى له‌م سه‌ردانه‌یدا ره‌وشی ئه‌مڕۆى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دید و بۆچوون و هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له هه‌مبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌دا ده‌خاته روو، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌ری حكوومه‌تى هه‌رێمیش له ئه‌مه‌ریكا یاوه‌ری شانده‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌بێت له‌و وڵاته.
له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه‌شی، سه‌رۆك بارزانى به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى هه‌نگاریا تاوتوێ ده‌كات.
No comments:
Post a Comment