ه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/3/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازی له شاندێكی باڵای لیستی ئه‌لئێراقیه به سه‌رۆكایه‌تی د. ئه‌یاد عه‌للاوی كرد.
له دیدارێكدا د. ئه‌یاد عه‌للاوی به ناوی لیستی ئه‌لئێراقیه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له گه‌لی كوردستان كرد و هیوای خواست ئه‌و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه بگاته ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێراقیش.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا بیروڕا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی ئێراق و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه رووبه‌رووی پرۆسه سیاسی و دیموكراسیه‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه ئالۆگۆڕكرا و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و وتووێژه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه له پێناو یه‌كخستنی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كان له باره‌ی ئێستا و داهاتووی وڵات‌دا.

No comments:
Post a Comment