Friday, July 1, 2011

بەڕێز مەسروور بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی كوردستانی كرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ 29\6\2011 بەڕێز مەسروور بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی كوردستانی كرد                                                                                         .


      بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی كوردستان لەرێگای میوانداریكردنی بۆ ئەو ئاهەنگە لە لایەن زانكۆی ناوبراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لەو ئاهەنگە كرد، كە تێدا ژمارەیەكی زۆری قوتابی كورد لەو زانكۆییە ساڵی خۆێندنیان كۆتایی پێهێنا، سەرپەرشتیارانی ئەو ئاهەنگە ئاماژەیان بەوە كرد، بەشداریكردنی بەڕێز مەسروور بارزانی هاندەرێكی گرنگە بۆ قوتابیان و گەنجانی كورد، كە ئەم توێژە جێگای بایەخی سەركردایەتی سیاسی كوردە.
      لە گوتەیەكیشدا بەڕێز د. دلاوەر عبدولعەزیز عەلائەدین، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وێڕای نرخاندنی ئامادەبوونی بەڕێز مەسروور بارزانی و میواندارەكان لەم ئاهەنگە ئاماژەی بەوە كرد، ئەگەربمانەوێ ئایندە بەشێوەیەكی سەردەمیانە بونیاد بنێنن دەبێت پشت بەم گەنج و قوتابیانە ببەستین. لەلای خۆشیانەوە قوتابیان خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسروور بارزانی نیشاندا.

No comments:

Post a Comment