Monday, August 22, 2011

سه‌رۆك بارزانی

سه‌رۆك بارزانی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدكردنی 7 هاووڵاتیی سیڤیل ده‌ربڕی  له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رۆك بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی بۆ شه‌هیدبوونی ئه‌و 7 هاووڵاتییه‌ سیڤیله‌ ده‌ربڕی كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا شه‌هید كراون، هاوكات ئه‌و بۆردومانه‌ی مه‌حكووم كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:   به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان  چه‌ند رۆژێكه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هێندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆدرومان ده‌كه‌ن و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21\8\2011 له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانكردنه‌ حه‌وت هاووڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.  له‌ كاتێكدا نیگه‌رانیی خۆم به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدبوونی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سیڤیلانه‌ ده‌رده‌بڕم، له‌ هه‌مانكاتدا مه‌حكووم ده‌كه‌م. ته‌ئكیدیش ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ شه‌هید كردن و زیان گه‌یاندن به‌ هاووڵاتییانی سیڤیل هیچ پاساوێكی بۆ نییه‌ و داوا له‌ توركیا ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م جۆره‌ ڕووداوه‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌.  مسعود بارزانی  سەرۆكی هەرێمی كوردستان 21/8/21011

No comments:

Post a Comment