به هۆى بۆردومان و تۆپبارانى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر گوند و ئاواییه‌كانى بنارى قه‌ندیل پرۆسه‌ى خوێندن له‌و ناوچه‌یه‌دا په‌كى كه‌تووه و تاوه‌كو ئێستاش قوتابیانى ئه‌و گوندانه ده‌ستیان به پرۆسه‌ى خوێندن نه‌كردووه و هاوكات كه‌سوكارى قوتابیانیش نیگه‌رانن له‌وه‌ى ره‌نجى ساڵێكى منداڵه‌كانیان به فیرۆ بڕوات.
له‌م باره‌یه‌وه كه‌سوكاری قوتابیان داواكارن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خوێندنی ئه‌مساڵیان به فیرۆ نه‌روات و وه هه‌روه‌ها داوا له توركیا و ئێرانیش ده‌كه‌ن كه بۆرده‌مانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرن و با كه‌سی بێ گوناه و بێ تاوان نه‌كوژرێت
No comments:
Post a Comment