سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان به یاوه‌ری دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د مه‌جید الشێخ باڵیۆزی عێراق له تاران له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئاخاوتنیان كرد. | ![]() |
وەك ئاماژەیش بەوە كراوە، سەرۆك بارزانی بەڕێزەوە له لایه‌ن ئایه‌توڵلا عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی خۆشحاڵیی خۆی به دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له لایه‌ن سه‌عید جه‌لیلی ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا سه‌رۆك بارزانی و سه‌عید جه‌لیلی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه كر
No comments:
Post a Comment