ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی كوردستان دوای گه‌یشتنی بۆ تاران و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی: ئێمه هیچ كات ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئێران له‌بیر ناكه‌ین كه له‌كاتی خه‌باتماندا له دژی رژێمی سه‌دام، پێشكه‌شی كردووین. | ![]() |
له‌سه‌ره‌تادا عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆك بارزانی كرد و گوتی: ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووی و رۆشنبیری و ئایینی دێرین له‌نێوانماندا هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆك بارزانی سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كرد كه لێی كراوه و گوتی: ئێمه هیچ كات ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئێران له‌بیر ناكه‌ین كه له‌كاتی خه‌باتماندا له دژی رژێمی سه‌ددام، پێشكه‌شی كردووین.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زۆر ئیجابی بوو و زۆر شتی هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌یه و گفتوگۆمان له‌باره‌یه‌وه كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وتی: په‌یوه‌ندی نێوانمان زۆر باشه و ساڵانه به بڕی چوار ملیار دۆلار ئاڵۆگۆری بازرگانی له‌نێوانماندا هه‌یه و هه‌وڵیشده‌ده‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره پێشه‌وه ببه‌ین.
دواتر له وه‌ڵامی پرسایرێكدا له‌باره‌ی گرژیه‌كانی سه‌ر سنوور، سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌روو: سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران قۆناغێكی نوێی ئه‌منی به‌خۆه‌یه‌وه ده‌بینێت و له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی گوتی: ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه.
ئاماژه‌یدا: ئێمه له‌و باوه‌ره‌دا نینه كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ پێشلكارییه‌كی ئه‌منی له عێراقدا رووبدات، له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی شازده هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش، وتی: هیچ زانیارییه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام دانووستانه‌كان له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هه‌ندێك راهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامی هه‌یه و تاكو ئێستاش هه‌ردوو لایه‌ن نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك.
له‌پرسیارێكیشدا له باره‌ی رۆڵ و كه‌سیایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی گوتی: ئێمه سه‌رۆك بارزانی به سیاسیه‌كی دیاری عێراق داده‌نێن و به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌نێوانماندا هه‌یه و پرسی پێده‌كه‌ین و دڵنیاشین لێی و هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكی گرنگیشی له عێراقدا هه‌یه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.
No comments:
Post a Comment