Saturday, November 26, 2011

سه‌رۆكی كوردستان هاتنه‌وه‌ی ساڵی 1433ی نوێی كۆچی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵیادی هیجره‌تی سه‌روه‌ری هه‌مووان حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) و هاتنه‌وه‌ی ساڵی 1433ی نوێی كۆچی، به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و گه‌لی كوردستان كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:



به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
ساڵیادی هیجره‌تی سه‌روه‌ری هه‌مووان حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) و هاتنه‌وه‌ی ساڵی 1433ی نوێی كۆچی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و له‌ خوای میهره‌بان داواكارم ساڵی نوێ پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ت بێت و ساڵی ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق جێگیر و چه‌سپاو بێت و كۆتایی به‌ دیارده‌ی توندوتیژی و تیرۆر بهێنرێت و پارێزگاری له‌ یه‌كڕیزی و ده‌ستكه‌وت و زیاتر پێشخستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ گشت بواره‌كاندا ببێته‌ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌كمان.
به‌رز و شكۆدار بێت یادی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان ( د.خ)

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
 30ی زی الحجه‌ 1432ی كۆچی
26ی تشرینی دووه‌می 2011ی زایینی

No comments:

Post a Comment