Wednesday, November 9, 2011

سه‌رۆكی گروپی سۆشیاڵیست دیموكرات و پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێشوازی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد

ل ئاڤاهیا پارله‌مێنتا ئه‌وروپایێ ل برۆكسلا پایته‌ختا به‌لژیكایێ؛ مارتن شۆڵز سه‌رۆكێ گروپا سۆشیالیست دیموكرات و به‌ربژارێ سه‌رۆكاتیا پارله‌مێنتا ئه‌روپایێ؛ پێشوازی ژ رێزدار م‌سعود بارزانی سه‌رۆكێ كوردستانێ كر.


   له‌ دیدارێكدا مارتن شۆڵز وێرای خۆشحاڵی نیشاندان به‌ دیداری سه‌رۆك بارزانی سه‌رسامی خۆی به‌ مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان له‌ پێناو ماف و ئازادییه‌كان و هاوكات ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌تنانه‌ش نیشاندا كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌دی هاتوون و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر جۆره‌ هه‌نگاوێكی كه‌ بارودوخی گه‌شاوه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان گه‌شاوه‌تر بكات راگه‌یاند.
    سه‌رۆك بارزانیش وێرای شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه؛ به‌شداری و ئاماده‌یی ئه‌ورووپای له‌ تێكرای پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری و ئاوه‌دانییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ گرنگ دانا و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌شی روونكرده‌وه‌ و ته‌ئكیدیشی له‌ بایه‌خی ئه‌ورووپا له‌ پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

No comments:

Post a Comment