به‌ڕێز ئالن ویست ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له دوای دیداری له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی دووشه‌ممه 12/12/2011 له واشنتن، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا، به‌یاننامه‌یێكی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی به ئه‌زموون كه 22 ساڵ له سوپای ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تی كردووه و له عێراق خزمه‌تی كردووه وشان به‌شان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد كاری كردووه، ده‌توانم له میانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌مه پێتان بڵێم كه گه‌لی كورد و حكوومه‌تی كورد ئێستا و به‌ر له‌ئێستاش هه‌میشه هاوپه‌یمانی به‌هێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن، هه‌رێمه‌كه‌شیان كه ده‌كه‌وێته باكووری عێراق به به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی هێرش بۆته‌وه، ئێستاش كه هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه له عێراق، كورده‌كان هه‌ست به نیگه‌رانیی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئاسایشی مانه‌وه و ئابووری خۆیان، له‌مه‌شدا نیگه‌رانیه‌كه‌یان له‌جێگای خۆیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه ئیقلیمیه‌كان له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی سێنتراڵیان له حكوومه‌تی عێراقدا هه‌بێ.
به‌پێی وته‌كانی به‌ڕێز فوئاد حوسێنیش، ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما به كورده‌كانی راگه‌یاندووه كه ئه‌وان" دۆستن له جۆرێكی تایبه‌ت"، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م ئیداره‌یه جۆری ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی خۆی دیاری بكات، كه ئه‌و په‌یوه‌ندیییه چ واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ و دواتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نیازی هه‌یه چی بكات، ئه‌وه ئه‌گه‌ر شتێك له ئارادابێ بۆ هاوكاریكردن له پێناو كوردستانێكی سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو.
هه‌ندێ له‌و پرسانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خه‌ریك كردووه بریتیه له: تێڕوانینی ستراتیژیی درێژمه‌ودای ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به عێراق چیه؟، ناوه‌نده‌كانی ده‌ستڕۆیشتووی ناوچه‌كه چۆن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ؟، هه‌روه‌ها كورده‌كان ده‌توانن چ جۆره كاریگه‌ریه‌كیان له عێراقدا هه‌بێ، له كاتێكدا ئێستا رێژه‌كه‌یان له نێو ریزه‌كانی سوپا عێراقدا بۆ 3% كه‌مبۆته‌وه؟.
ده‌كرێ بگه‌ینه چاره‌سه‌رگه‌لێك بۆ ئه‌م پرسانه، یه‌كه‌م وبه‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ رێز له هه‌رێمی كوردستان بگیرێ و به‌و شێوه‌یه لێی بڕوانرێ كه به‌شێكه له نێو چوراچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق، له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش پێویسته هه‌وڵی یارمه‌تیدانی زیاتر بدات له رووی په‌ره‌پێدانی هه‌لی دیكه‌ی ئابووری له كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌شدارییه‌كی فراوانتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له كه‌رتی نه‌وت و غازدا، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی گرنگی دیكه‌ش هه‌یه كه بریتیه له‌وه‌ی عێراق هان بدرێ بیر له فیدرالیزم بكاته‌وه وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ی حكوومی و حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیش بێنێته ئاراوه، به‌و جۆره‌ی كه حوكمڕانیی ناوچه جیاجیاكانی وڵات له‌گه‌ڵیدا هاوبه‌ش بن له ده‌سه‌ڵاتدا.
كورده‌كان گه‌وره‌ترین گرووپی ئه‌تنیكین له جیهاندا كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تیان نیه، ئه‌وان لایه‌نگری ئه‌مه‌ریكان و له رۆژانی جه‌نگی عێراق سه‌لماندیان كه هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن، بۆیه ئه‌مه‌ریكا قه‌رزارباری كورده‌كانه و ده‌بێ مامه‌ڵه‌یه‌كی شكۆداریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و ره‌چاوی رۆڵ و پێگه‌یان بكات له‌م قۆناغی گواستنه‌وه‌دا، هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ئۆباما چاوی به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نوری كامل ئه‌لمالیكی كه‌وت، كورده‌كانیش به هه‌مان شێوه ده‌یانه‌وێ گوێیان لێ بگیرێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م ساته‌وه‌خته ناڕۆشنه‌دا به ده‌نگێكی به‌رز و روون داوامان لێ ده‌كات كه گه‌لی كورد له‌بیر خۆمان نه‌به‌ینه‌وه، ده‌ره‌نجامه‌كانی هاتنه‌ئارای عێراقێكی دابه‌شكراویش له‌وانه‌یه كاره‌سات به‌دوای خۆیدا بێنێ.
No comments:
Post a Comment