Sunday, December 25, 2011

رێزدار نێچیرڤان بارزانی جەژنە پیرۆزە لە مەسیحییەكانی كوردستان دەكات

 
بەبۆنەی هاتنەوەی جه‌ژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، رێزدار نێچیرڤان بارزانی، لە پەیجی سەرەكی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پیرۆزبایی لە برا مەسیحییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات، ئەمەش دەقی پیرۆزبایینامەكەی بەڕێزیانە:



به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانمان له‌ كوردستان و عێراق وجیهان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ساڵی تازه‌ی 2012 له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ رێزم.







No comments:

Post a Comment