Monday, December 19, 2011

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی و یەكێتی

سەبارەت بە ڕووداوەکانی بەغدا و کێشە و ناکۆکییەکانی چەند ڕۆژی رابردوو، لیژنەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڕیاریاندا کە ڕۆڵی چارەکردن بگێڕن و نەبن بە بەشێك لە کێشەکان.



     لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشیاندا کە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بەڕێوە چوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕووداوەکانی ناوچەکە بە تایبەت ڕەوشی سووریا و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە و خۆراوا، هاوکات هەڵوێستی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بەرانبەر دەستەڵاتی ئێستای سووریا و ئۆپۆزسیۆن و ڕەنگدانەوەی ئەم هەڵوێستانەیان خستە بەر باس و بە گرنگیان زانی کە بەدواداچوونی جیددی و بەردەوامیان بۆ بکرێت.
      هەر لەو کۆبوونەوەیاندا لیژنەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڕیاریان دا کە سەبارەت بە ڕووداوەکانی بەغدا و کێشە و ناکۆکییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان ڕۆڵی چارەکردن بگێڕن و نەبن بە بەشێك لە کێشەکان. هاوکات هەوڵی جیددی بدەن تاکو کێشە هەڵواسراوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵدا چارە بکەن.

No comments:

Post a Comment