له دیدارێكدا، شاندی باڵای ره‌وتی سه‌در دانه‌یه‌ك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌ردیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد كه ده‌رباره‌ی په‌یماننامه‌ی نیشتمانییه‌و و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی بیروبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه خسته ڕوو و رایگه‌یاند كه پاراستنی ئارامی و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی وڵات له ئه‌ستۆی هه‌موواندایه، بۆیه ده‌بێ هێزه سیاسیه‌كان هاریكار بن بۆ رێگرتن له دژواربوونی بارودۆخه‌كه و روونیشیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ته‌نیا له رێگه‌ی په‌نابردن بۆ هێوركردنه‌وه و توێژینه‌وه ده‌بێت و پێویستیشه رێگه به دادگا بدرێ رێچكه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به گیروگرفته‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بگرێت و ته‌ئكیدیشی له سه‌ر یه‌كخستنی بیروڕاكان كرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی بخرێته ڕوو. | 
|
هه‌روا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگیی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه كرده‌وه و رایگه‌یاند نابێ تاكره‌وی له وه‌رگرتنی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا بكرێ و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی فراوانی نیشتمانیشی به پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌یی دانا.
هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابمه‌زرێ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناكۆكه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو.
No comments:
Post a Comment