به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی غه‌فور مه‌خمووری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای قاسمی برای ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: | 
|
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
برای به‌ڕێز كاك غه‌فور مه‌خمووری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
سڵاوی خواتان لێبێت
به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی قاسمی براتم پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.
له خوای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و ئارامیش به گشت لایه‌كتان ببه‌خشێ.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11/2/2012
No comments:
Post a Comment