دووشه‌ممه 19/3/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له د.موحسین عه‌بدولحه‌مید سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوراى حزبى ئیسلامى عیراقى و هه‌ر دوولا دوایین گۆڕانكارییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عیراقیان تاوتوێكرد. | 
|
سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ی كرد به‌و هه‌وڵانه‌ى كه ده‌درێ له پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ى كه تووشى پرۆسه‌ى سیاسى عیراق بۆته‌وه و ته‌ئكیدیشى له یه‌كخستنى وتارى هه‌موو لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كان كرده‌وه به ئامانجى گواستنه‌وه بۆ قۆناغێكى نوێ و وه‌لانانى ناكۆكى و جیاوازییه‌كان و گرتنه به‌رى هه‌نگاوى پراكتیكى له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر و هێنانه‌دى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه له به‌رێوه‌بردنى وڵات‌دا.
لاى خۆیه‌وه د.موحسین عه‌بدولحه‌مید ستایشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى كرد له پێناو بنیاتنانى عیراقى نوێ و دروستكردنى پردى متمانه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا و هیواشى خواست سه‌رۆك بارزانى درێژه به‌و رۆڵه گرنگه‌ى خۆى بدات بۆ گه‌یاندنى وڵات بۆ كه‌نارى ئارامى.
No comments:
Post a Comment