به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراڵ له ته‌ندروستى به‌رێزیانى پرسیه‌وه و دواى دڵنیابوونى له ته‌ندروستى داواى هه‌ر چى زووتر چاكبوونه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانى كرد كه به سه‌لامه‌تى بگه‌رێته‌وه بۆ خاكى وڵات.
سه‌رۆك تاڵه‌بانى سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و هیواى ته‌ندروستى باش و به‌رده‌وامى بۆ خواست و له سه‌قامگیرى بارى ته‌ندروستى خۆیشى دڵنیاى كرده‌وه.
No comments:
Post a Comment