
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمارى توركیا تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره و چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانیان كرد. هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ى ره‌وشى عێراق و ناوچه‌كه و پیِهات و گۆڕانكارییه‌كان كرد . دواتر نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وشى عێراق و پێشهات و گۆڕانگارییهكانى ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .

پێشتریش سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه . هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێ كرا و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته هه‌موو كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
No comments:
Post a Comment