به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین ڕۆژی پرسه‌ی شه‌هید لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی له هۆڵی بۆنه‌كان له شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه‌چوو. |
له پرسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سیداد بارزانی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی و موحسین دزه‌یی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و په‌ڕله‌مانتار و وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رپرسانی ده‌زگا و دامه‌زراوه ئیدارییه‌كان و كه‌سایه‌تییه ئاینی و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌رێكی فراوانی تێكڕای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوون و له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشییان له بنه‌ماڵه و هاوكار و هه‌ڤاڵانی شه‌هید كرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن حه‌مه ڕه‌حیم ناسراو به به‌ختیار نه‌جه‌فی، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی ڕه‌سمی له باكووری شاری موسڵ له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ده‌ڕفێنرێت و دوێنێش ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكیدا، شه‌هیدبوونی ئه‌و ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌ی ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و وه‌ك تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناس و ڕۆڵه‌یه‌كی چالاكی ڕێگای پاراستنی ئاسایش و ئارامی خه‌ڵكی كوردستان وه‌سفی كرد.
No comments:
Post a Comment