ئیرۆ ژی د دوه‌م رۆژا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ ده به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكێ كوردستانێ ل سه‌یرانگه‌هێن ده‌ڤه‌را رواندوز و سۆران و جوندیان و هاڤینه‌گه‌ها پانك و دۆرلا ئاكۆیان به‌شداری د سه‌یران و خوه‌شیا وه‌لاتیان ده كر. |
سه‌رۆك بارزانی چاویشی كه‌وت به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب كه له باشووری عێراقه‌وه هاتبوون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه. سه‌رۆك بارزانی هیوای جه‌ژنێكی ئارام و كاتێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ری له كوردستان بۆ خواستن.
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوو نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار هاووڵاتی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌هۆی ئه‌و كه‌شه ئارام و سه‌قامگیره‌ی كوردستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و به‌شداریی ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری سالی كوردی ده‌كه‌ن.
دوێنێش به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان سه‌یرانگاكانی هه‌ناره و ته‌ووسكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له نزیكه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردیی ئاراسته‌ی ئه‌و خێزان و هاووڵاتیانه كرد كه بۆ سه‌یران و به‌سه‌ربردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ڕوویان له‌و سه‌یرانگایانه كردبوو.
هه‌ر به‌گه‌یشتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌یرانگاكان، سه‌یرانكاران پێشوازییه‌كی گه‌رم و فراوانیان لێ‌كرد و به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی‌یان له سه‌رۆك بارزانی پیرۆز كرد.
بۆ سه‌ر له ئێواره‌ش سه‌رۆك بارزانی سه‌یرانگا و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ی ئاكرێی به‌سه‌ركرده‌وه و جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له له‌و خێزان و هاووڵاتیانه پیرۆزكرد كه سه‌رقاڵی سه‌یران و ئاهه‌نگ گێڕان و به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی جه‌ژن بوون، هاووڵاتیانیش وێڕای پێشوازییه‌كی فراوان و ده‌ربڕینی شادی و خۆشحاڵییان به‌و سه‌ردانه، له نزیكه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی‌یان به سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند.
No comments:
Post a Comment