سەرچاوەیەکی
نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێمى كوردستان ، له وەڵامى درۆ و بوختانەکانی مایکل
رۆبن و ئاغاکانی ، ئهمهى خوارهوهى راگهیاند :-
ماوەیەکە ئەو
کەسانەی کە لە هەمبەر سیاسەتی رەوای سەرکردایەتی هەرێمدا فەشەلیان هێناوە،
پەنایان بۆ ئامرازی ناشایستە و دوور لە رەوشت بردووە و هەوڵ دەدەن بەم
هۆیانەوە فەشەلیان پەردەپۆش بکەن و داخی دەروونیان هەڵرژن. لەمرۆژانەدا
مایکل رۆبن و کەسانی هاوشێوەی بە فیتی هەندێ فاشل پرۆپاگەندەی دوور لە
رەوشت بڵاودەکەنەوە و بە تایبەت سەردانەکانی جەنابی سەرۆک بۆ ئەمەریکا و
وڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج و دەخوازن بە خەیاڵی خۆیان لە گرنگی ئەم
سەردانانە کەم بکەنەوە. ئەوان هەمیشە لە دوای سەردانەکانی سەرۆک بارزانی بۆ
دەرەوەی وڵات هەولی لەم جۆرەیان داوە و لە دوا هەولیشیاندا ویستوویانە
گومانێکی نالۆجیکی بخەنە پاڵ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئیمارات.
بەداخەوە
هەندێ راگەیاندنی ناوچەیی و ناوخۆش خواستە یاخود ناخواستە کەوتوونەتە داوی
ئەو ناتورە بێ بەڵگە و بێبنەمایانە. کەسێکی وەک مایکل رۆبن کە پێشتر
وانەبێژی زانکۆی سلێمانی بووە و بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر قوتابیان
دەرکراوە، بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە بەردەوام لە هەوڵی بوختان هەڵبەستن و
چەواشەکاری بووە. ئەم کەسە هیچ کاتێ شتێکی بە بەڵگەوە بڵاو نەکردۆتەوە و
بەڵکو هەموو هەوڵەکانی تەنیا ئاوێتەی هەڵرشتنی داخی دەروونیەتی لە بەرامبەر
هەرێم و سەرکردایەتیەکەی. چەسپاندنی ناو و ناتورەی قومار و شتی لەم بابەتە
بە کەسانێکی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە وڵاتێکی وەک ئیمارات ناحەقیەک و
ناوزڕاندنێکی دوور لە رەوشتە. لە زۆربەی وڵاتە خەلیجییەکان ئەم کردارە
بوونی نیە و بە یاسا قەدەغەکراوە و باسێکی وا هێندە نالۆجیکییە کە تەنیا
مەگەر بەرهەمی عەقلی مایکل رۆبن بێت.
ئەوانەی کە ئەمجۆرە
پرۆپاگەندانە بڵاودەکەنەوە هیچ ئامرازێکی تری ڕووبەڕووبوونەوەیان پێنەماوە و
لە لاوازیی خۆیان پەنا بۆ درۆ و بوختان و لە رەوشت لادان دەبەن ، ئەم
کردارانەش دادیان نادات و شەرمەزاری بەشیان دەبێت.
پێویستە ئەو
رۆژنامە و کەناڵانەی راگەیاندنیش کە خۆیان بە راگەیاندنی راستگۆ و
بەرپرسیار دەزانن، نەکەونە داوی ئەمجۆرە کەسانەی کە رق و کینە تاکە
سەرچاوەی وتارەکانیانە و با نەبنە کەناڵی گواستنەوەی بوختان و درۆ و
دەلەسەکانیان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێم
16/5/2012
No comments:
Post a Comment