ئێواره‌ى
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2012 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان
بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد
ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى
كوردستان، حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ساز كرد.
كۆبوونه‌وه‌ى
ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تایبه‌ت بوو به پێداچوونه‌وه به بڕیار و
ڕاسپارده‌كانى شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه
تیایدا گشت ئه‌و بڕیار و ڕاسپاردانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوودا
ده‌ركرا بوون؛ خرانه‌وه به‌ر باس و هه‌ر وه‌زاره‌تێك ڕاپۆرتى خۆى
له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیار و ڕاسپارهدهكانهوه خسته ڕوو.
له
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ كارى داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى دارایى و
ئابوورى دواى یه‌كخستنه‌وه‌یان تاتوێ كرا و وه‌زیرى دارایى و ئابوورى
ڕایگه‌یاند كه دواى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى داموده‌زگا و فهرمانگهكانى
وه‌زاره‌ت، ئێستا له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان كار به یه‌ك ڕێنمایى
ده‌كرێت و یه‌كخستنه‌وه‌كه به ته‌واوى كه‌وتووه‌ته بوارى
جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆش، وه‌زیرى
ناوخۆ ڕوونى كرده‌وه كه فه‌رمان كراوه به یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌موو
ڕێنماییه‌كان و كارى به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو فه‌رمانگه و
ده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به
یه‌ك ڕێنمایى كار بكه‌ن.
هه‌بوونى كولیتى كۆنترۆل له سه‌ر
هێنانى داوده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان له ژێر چاودێرییه‌كى توند و وردى
ته‌ندروستیدا، په‌یوه‌ندیى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و داكۆكى له سه‌ر
پێویستیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست به جۆرێك كه حكوومه‌ت و
په‌رله‌مان هه‌ر یه‌كه‌یان كارى خۆیان بكه‌ن و ده‌ست نه‌خه‌نه كارى
یه‌كتره‌وه، تۆكمه‌كردنى سیسته‌مى دامه‌زراندن و دابه‌زاندنى
ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئاسته‌كانى خواره و چه‌ندین
بڕیار و ڕاسپارده‌ى تر كه له كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوودا ده‌ركرا بوون،
پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كرا و داكۆكى له سه‌ر جێبه‌جێكردنیان كرایه‌وه.
No comments:
Post a Comment