سه‌رۆکایه‌تیی
هه‌رێمی کوردستان، شه‌ڕ و پێکدادانی ئه‌مڕۆی نێوان سوپای تورکیا و
چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ی ئیدانه کرد که به‌پێی دوایین
ئامار، 30 سه‌ربازی تورکی تێدا کوژران.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه:
"به‌داخ
و نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانهمان بیست که
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/6/2012 له ده‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ
رووی دا و له ئه‌نجامدا وه‌ک له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه؛ کوژران
و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورکیای لێ که‌وتۆته‌وه.
ئێمه
زۆر به توندی درێژه‌پێدانی ئه‌م شه‌ڕ و کوشتنه مه‌حکووم ده‌که‌ین و
هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ و له‌مێژینه‌ی خۆمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه و
رایده‌گه‌یه‌نین که توندوتیژی و کرداری چه‌کدارانه زه‌ره‌ر به
هه‌موولایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی له‌باربردنی هه‌ر هه‌وڵێکی
ئاشته‌وایی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
له کۆتاییشدا
پرسه و دڵنه‌وایی خۆمان ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و
هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارن ده‌خوازین.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
No comments:
Post a Comment