به
ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى هه‌رێم و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى
په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و بالیوزى ئیمارات له عیراق و بالیوزى
عیراق له ئیمارات و جیگرى پاریزگارى هه‌ولیرو ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى
دیكه‌ى ئیدارى و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان ، له فروكاخهنهى نێوده‌وله‌تى
هه‌ولێر مه‌راسیمى یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی له شاری دوبه‌یه‌وه بۆ
شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێوڕه‌سمێك به
ئاماده‌بوونی وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئیمارات
له عیراق و باڵیۆزی عیراق له‌و وڵاته‌و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری پارێزگای هه‌ولێر و جێگری
یه‌كه‌می سه‌رۆكی فڕۆكه‌وانیی ئیمارات بۆ كاروباری بازرگانی،
به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا شێخ ماجد معهللا، جێگری
یه‌كه‌می سه‌رۆكی فڕۆكه‌وانیی ئیمارات بۆ كاروباری بازرگانی له
وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: هه‌ولێرو هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی دوبه‌ی
به شوێنێكی گه‌وره‌ی بازرگانی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها شوێنێكی
سه‌رنجڕاكێشه بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی، به‌تایبه‌تی له رووی
بیناسازی و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
وتیشی: كردنه‌وه‌ی هێڵی
ئیمارات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی
هه‌رێم به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم
پێشوازیی له كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانیی ئیمارات له‌گه‌ڵ هه‌رێم
ده‌كه‌ین‌و پێمانوایه كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه ده‌بێته هۆكارێك بۆ
ئاسانكاریی نێوان بازرگانان و سوودوه‌رگرتن له تواناكانی یه‌كتر.
ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو: هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه و جوڵه‌ی بازرگانیی
تێدا گه‌شه‌ی كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه وڵاتان به‌تایبه‌تی
دهوهربهر گرنگی به هه‌رێمه‌كه‌مان بده‌ن، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ردوولا ده‌بێت.
هه‌یسه‌م ئهلبتاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی
فڕۆكه‌وانیی ئیمارات له عیراق، وته‌یه‌كی به‌و بۆنه‌یه‌وه
پێشكهشكردو رایگه‌یاند: دوای كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی ئیمارات له
به‌غدا و به‌سره، هه‌ولێر ده‌بێته سێیه‌مین شاری عیراق سوود له
خزمه‌تگوزارییه‌كانمان وه‌رده‌گرن.
وتیشی: ئێمه به هاتنمان بۆ
هه‌ولێر وه‌ك شارێكی دێرینی جیهان، ده‌توانین ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه
پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ به‌رده‌وامبوون له بونیادنانه‌وه‌و كارده‌كه‌ین بۆ
به‌رده‌وامیدان به گه‌شت و گواستنه‌وه له هه‌ولێره‌وه بۆ جیهان و له
جیهانه‌وه بۆ هه‌ولێر.
روونیشیكرده‌وه: گه‌شتی ئیمارات به
ژماره EK949هه‌موو رۆژانێكی یه‌كشه‌ممه، چوارشه‌ممه، پێنجشه‌ممه له
فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌عات 4:30 ده‌ستپێده‌كات و سه‌عات
6:30 ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ش
به ژماره EK950 سه‌عات 8:00 له هه‌ولێر ده‌رده‌چێت و سه‌عات 11:40ی
هه‌مان رۆژ ده‌گاته دوبه‌ی.
هێڵی ئاسمانیی ئیمارات هێڵێكی
جیهانیه، جگه له هه‌رێمی كوردستان له 74 وڵات لقیان هه‌یه و 126
نووسینگه‌ی تریشان له وڵاتان هه‌یه.
سه‌فه‌ری گه‌شتیاران بۆ هه‌ولێر كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌حنی
ئاسمانی ده‌كات بۆ زیاتر له 400 تۆن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌فتانه له‌ڕێگه‌ی
ئه‌و وزه‌یه‌ی A340-300 دابینی ده‌كات كه بریتییه له 13 تۆن له‌هه‌ر
لایه‌نێكدا.
No comments:
Post a Comment