Tuesday, July 19, 2011

سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ داوه‌ت ده‌كرێت

Peyamnerهه‌ولێر 12 ته‌مموز /  سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ داوه‌تێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌كات بۆ سه‌ردانیكردنی ئه‌ویانه‌یه‌ و ئاماده‌بوون له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانی.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی‮ ‬سه‌رۆكی‮ ‬ هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌لاحه‌دین پێشوازیی‮ ‬له‌ فتبۆڵ ئێیجنی‮ ‬ناسراوی‮ ‬ئه‌وروپا به‌یره‌م تۆتوملو كرد‮.‬‬‬‬‬‬

له‌ دیداره‌كه‌دا،‮ ‬نامه‌یه‌كی‮ ‬سه‌رۆكی‮ ‬یانه‌ی‮ ‬به‌رشه‌لۆنه‌ی‮ ‬گه‌یانده‌ ده‌ست سه‌رۆك بارزانی،‮ ‬كه‌ تێیدا به‌‮ ‬ڕه‌سمی‮ ‬داوه‌تی‮ ‬ناوبراوى كردووه‌ بۆ سه‌ردانی‮ ‬یانه‌كه‌ و به‌شداریكردنی‮ ‬له‌‮ ‬یه‌كێك له‌‮ ‬یارییه‌كانی‮ ‬یانه‌ی‮ ‬به‌رشه‌لۆنه‌دا‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
سه‌رۆك بارزانی‮ ‬داوه‌ته‌كه‌ی‮ ‬قبوڵ كرد و ده‌ستخۆشیشی‮ ‬له‌ به‌یره‌م كرد كه‌ وه‌ك كوردێك توانیویه‌تی‮ ‬بگاته‌ ئه‌و پایه‌ جیهانییه‌‮، ‬له‌ ته‌وه‌رێكی‮ ‬دیكه‌ی‮ ‬دیداره‌كه‌دا،‮ ‬باس له‌ گرنگی‮ ‬و بایه‌خی‮ ‬وه‌رزش كرا و سه‌رۆك بارزانی‮ ‬ئاماژه‌ی‮ ‬به‌وه‌دا،‮ ‬كه‌ زۆرجار ئه‌وه‌ی‮ ‬به‌ وه‌رزش ده‌كرێ به‌ سیاسه‌ت ناكرێ هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا،‮ ‬باس له‌ چۆنیه‌تی‮ ‬په‌ره‌پێدانی‮ ‬بواری‮ ‬وه‌رزش له‌ هه‌رێمی‮ ‬كوردستان كراو فتبۆڵ ئێیجنی‮ ‬ئه‌وروپی‮ ‬به‌ڵێنیدا كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ندێ له‌‮ ‬یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‮ ‬ئه‌وروپا بهێنێته‌ كوردستان‮.

No comments:

Post a Comment