لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، فواد دۆركی ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، هاوپەیمانی نیشتمانی دوو مەرجی هەیە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كورد، هەروەك گووتویەتیشی: لەنامەكەی مالیكی بۆ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان ئەو دوو مەرجە دیاریكراوە. فوئاد دۆركی گووتویەتیشی: زۆربەی داواكارییەكانی كورد دەستوورین و مافی خۆیانە كە داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لەو داواكارییانە نایاسایین و پێچەوانەی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و ناوبراو، هیچ ئاماژەیەكیشی بۆ ئەو نایاسایی و نادەستوورییانە نەكردووە كە لە داواكارییەكانی كورددا هەیە. ئەندامەكەی لیستەكەی نوری مالیكی تەئكیدی لەوەشكردۆەتەوە، نامەكەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەڕێز مسعود بارزانی تەئكید كردنەوە بوو لە پابەندبوون بەدەستوور و بەرژەوەندیی عێراق بخرێتە سەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان، هەروەك گوتوویەتشی: هاوپەیمانی نیشتمانی و نوری مالیكی لەسەر ئەم بنەمایانە گفتوگۆ لەگەڵ كورد دەكات. |
Sunday, October 2, 2011
لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك بارزانی، نوری مالیكی دوو مەرجی بۆ گفتوگۆ داناوە
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment