Monday, October 3, 2011

رۆبەرت هالفۆن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا: كوردستان دەتوانێت نموونەیەكی دیموكراسی بێت لە ناوچەیەكی پڕ ئاژاوە



 
رۆبەرت هالفۆن ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە بابەتێكدا، كە لە پێگەی The Commentary بابەتێكی نووسیوە لەبارەی ئەزموونی دیموكراسی هەرێمی كوردستان و دەڵێت: بۆچوونێكی پووچە بڵێن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرفەت بۆ دیموكراسی نییە، هەروەك چۆن بە كۆمەڵێك پێوەر هەرێمی كوردستان بە دیموكراسیەتی ناوچەكە وەسف دەكات.



    لەبەشێكی بابەتەكەدا ئەو ئەندامەی پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێت: رووخانی سەددام حوسێن نەك هەر تەنها كوردی رزگاركرد لەوەی بە جینۆساید لەناوببردرێن، بەڵكو گەلێكی سەربەخۆی دیموكرات و ئازاد لە چوارچێوەی كوردستان هێنایە گۆڕێ. هەروەك نووسەر دەڵێت: وەكو جێگری سەرۆكی (گرووپی هەموو پارتەكان بۆ كوردستان)، من دووجار سەردانی كوردستانم كردووە و بەڵگەی جینۆسایدم راستەوخۆ بینیوە. سەرباری ناسەقامگیری هەرێمی، كوردستانی خودموختار لە 2003 دامەزرا. حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاساكانی خۆی دادەنێت، سوپای خۆی كۆنترۆڵ دەكات، و هەنگاوەكانی پێشكەوتنی ئابووری بڕیار لەسەر دەدات. بە بەراورد بە زۆربەی ناوچەكانی دیكەی عێراق، هەرێمی كوردستان خاڵییە لە تیرۆریستان.
   ناوبراو لەبەشێكی دیكەی بابەتەكەیدا نووسیویەتی: جێی بایەخە بزانین كوردستان تا چەند ئەم مەرجانەی تێدایە: رەشنووسی دەستووری كوردستان چەندین ماددەی لە خۆگرتووە لەبارەی بەرگریكردن لە مافەكانی كەمینە و سیاسی و موڵكدارێتی. تەنانەت لە عەنكاوە، كە سەرەكیترین شارەدێی مەسیحییە لە پارێزگای هەولێر، پاراستنی تایبەتی كەلەپووری بۆ ئەو موڵكانە هەیە كە هی خەڵكەكەیە. ئێستا پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە فەرمی دانی ناوە بە مافی كەمینەكان وەك توركمان و ئاشوورییەكان و ئەمەش لە سیستەمی هەڵبژاردندا رەنگی داوەتەوە. لە راستیدا، كوردستان تاكە پەناگای ئارامە بۆ مەسیحی و جوولەكەكان لە ناوچەكەدا. لە كاتێكدا مەسیحییەكان دەكوژرێن و سزا دەدرێن لە عێراق و ئێران، لە كوردستاندا پێشوازی لێ دەكرێن. هەتا سەرۆكی كوردستان ئاوارە مەسیحییەكانی بانگهێشت كردووە بۆ مانەوە لە هەرێمەكەی.
   لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا ناوبراو دەڵێت: تاوان لە چاو عێراقی دراوسێ زۆر كەمە و بەریتانیاش یارمەتی دەسەڵاتدارانی پۆلیسی كوردی دەدات كە بەهرەكانی جینایات بنیات بنێت وەك لەوەی تەنها بەندبن لەسەر دۆزینەوە لە رێگای دانپێدانانەوە. دەسەڵاتی قەزائی كوردستان سەربەخۆیە و لە كاتی بەهاری عەرەبیدا بەرگریان لە مافی ئازادی كۆبوونەوە دەكرد.

No comments:

Post a Comment