لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له لیژنه‌ى مادده‌ى 140 ده‌ستوورى عێراق سه‌ردانى شارى كه‌ركووكى كرد بۆ ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و هه‌ولدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى زه‌وى و زار له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركووك . به‌ئاماده‌بوونى بابه‌كر سدیق به‌رپرسى ئۆفیسى كه‌ركووكى لیژنه‌ى مادده‌ى 140 و ئه‌ندامى ئۆفیسى كه‌ركووكى مادده‌ى 140 و مه‌هدى كاكه‌یى به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتوكالى كه‌ركووك به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه كرا و چه‌ندین ته‌وه‌ر باسیان لێوه‌كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كشت‌وكال و زه‌وییه كشتوكالیه‌كانى جوتیاران و ئه‌و بریاره‌ى حزبى به‌عس كه له كاتى خۆیدا ده‌ركراوه بۆ به‌ناوكردنى زه‌وییه كشتوكالیه‌كان و دووباره پێداچوونه‌وه به‌و بریارانه باسى لێوه‌كرا . له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بریار و راسپارده‌كان باسیان لێوه‌كرا ، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر بكرێت . |
Tuesday, October 4, 2011
لیژنه‌ی مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق سه‌ردانى كه‌ركووكى كرد و له كێشه‌ى موڵكداریى پارێزگاكه‌ى كۆڵییه‌وه
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment