Wednesday, October 5, 2011

لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هوشیار زێباری دیاری و به‌رتیلی له‌ كوێت وه‌رگرتبێت

لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ده‌ستكه‌وت وا ده‌ركه‌وت كه‌ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌م تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی كراون به‌ دووره‌ به‌وه‌ی به‌رتیلی له‌ كوێت وه‌رگرتبێت به‌رامبه‌ر به‌ چاوپۆشینی له‌ بنیادنانی به‌نده‌ری موباره‌كی كوێتی .

ته‌لال زه‌وبه‌عی ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا به‌ رادیۆی سه‌وای راگه‌یاند كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ زێباری هیچ دیارییه‌ك یاخود به‌رتیلێكی له‌ كوێت وه‌رنه‌گرتووه‌ .

زه‌وبه‌عی روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌منریكانه‌ زێباری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری ده‌كرێت بۆ تاوتوێ كردنی په‌یوه‌ندی عێراق له‌ گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان . زێباری پێشتر ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی كران ره‌تكرده‌وه‌ و ئه‌م تۆمه‌ته‌ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌شی به‌ كارێكی خراپ بۆ سه‌ر حكومه‌ت وه‌سفكرد .  

No comments:

Post a Comment