له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ پێکهاته و لایه‌نه سیاسی و به‌رپرسانی که‌رکوک، ئه‌مڕۆ بەڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی پارێزگای که‌رکوک کۆبۆوه. | ![]() |
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆرینه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان به‌شدار بوون، وه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی سنووری زاب و حه‌ویجه و خوارووی که‌رکوک، پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ش، سه‌رۆک عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان هاتنی بارزانی‌یان به خاڵێکی گرنگ وه‌سف کرد.
شێخ مه‌عجوب محه‌ممه‌د سه‌رۆک عه‌شیره‌تی به‌گه‌ره سه‌باره‌ت به‌م کۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند: ئێمه ئه‌م هاتنی سه‌رۆکی كوردستان به گرنگ ده‌زانین، چونکه له کاتێکی زۆر پێوسیت و زۆر گونجاو دابوو.
شێخ مه‌عجوب گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا هیچ وه‌ک پێویست ئاگاداری ره‌وشی که‌رکووک نییه، بۆیه داواکارین که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رۆک عه‌شیره‌تی به‌گه‌ره روونیشیکرده‌وه: ئێمه توانیمان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و خاڵانه‌ی که لامان گرنگه لای سەرۆك بارزانی باس بکه‌ین و ئه‌ویش لای خۆی نووسیی و به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا تاوتوێی بکات بۆ چاره‌سه‌ر کردنی.
چاوەڕانی دەقی وتارەكەی سەرۆك بارزانی بن
No comments:
Post a Comment