برێز جه‌لال تاله‌بانى ل سێرانگه‌ها دوكانێ پێشوازیا سه‌رۆك بارزانى كر كو كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جیگرێ یه‌كێ یێ سه‌كره‌ته‌رێ گشتى و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسیارێ ده‌سته‌یا كارگێریا مه‌كته‌با سیاسیا یه‌كێتیا نیشتمانیا كوردستانێ و هه‌ژماره‌كه ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسیا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ئاماده‌بوون. |
پشتره د جڤینه‌كێ ده برێز مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانى دیتن و نه‌رین ل دۆر ره‌وشا ئیرۆ یا ئیراق و هه‌رێما كوردستان و ده‌ڤه‌رێ ل ژێر سها پێشده‌چۆن و گوهه‌رتنێن سیاسى و ئاسایشێ لهه‌ڤگوهه‌رتن.
له‌و كۆبونه‌وه دوو قۆڵیه‌دا كه تێڕوانین و بۆچونه‌كانى سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانى وه‌ك یه‌ك و هاوشێوه بوو، پێویستیی یه‌ك هه‌ڵوێستیى و یه‌ك ریزى هێز و لایه‌نه‌كانى كوردستانیی به تایبه‌تیى ، عێراقیى به گشتیى ، دوپات كرایه‌وه له ئاست مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌رده‌م ئه‌زمونى دیموكراسیى ویست و داوا ده‌ستورییه‌كان له هه‌ردوو ئاستى كوردستانیى و عێراقیى دا .
ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له سه‌ر گرنگیى هه‌ماهه‌نگى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵ به شێوازى دیالۆگ و گفتوگۆى سیاسى و لابردنى كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان له هه‌موو بواره‌كان دا .
مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌ست به قه‌یرانى ئێستاى حكومه‌تى عێراقیش به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو ، كه چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه و رێكه‌وتن له سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانیى كه هه‌موو لایه‌نه به‌شداربوه‌كانى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌رى رێك بكه‌ون خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه .
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ربارى ئاماژه‌كردن بۆ پێویستیى پاراستنى به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان ، هه‌نگاوه‌كانى زیاتر قوڵ كردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى ستراتیژیى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و به‌هێز كردنى پایه‌كانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى و پته‌و كردنى ژیانى ته‌بایی و برایه‌تیى و هاریكارى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان گفتوگۆى چڕ و هه‌مه لایه‌نه‌ى له‌باره‌وه كرا له پێناوى زیاتر خزمه‌ت كردنى جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى و ئارامى له هه‌رێمى كوردستان دا كه ره‌نگدانه‌وه‌شى هه‌یه له سه‌رتاسه‌رى عێراق دا .
بریاریشه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا هه‌ردو مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) (ی.ن.ك) به سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی كۆببنه‌وه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى مه‌سه‌له گرنگ و چاره‌نوس سازه‌كان .

No comments:
Post a Comment