Friday, October 21, 2011

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى كولتوورى كۆریاى باشوور ده‌ستى پێكرد

به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان خانمى یه‌كه‌مى عیراق و دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حزبی حكوومى و جه‌ماوه‌رێكى زۆر له‌ هۆڵى شه‌هید مامۆستا سه‌عد له‌ هه‌ولێر یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى كولتوورى كۆریاى باشوور ده‌ستى پێ كرد.


له‌سه‌ره‌تاى فێستیڤاڵه‌كه‌دا باڵیۆزى كۆریاى باشوور له‌ عیراق وتارێكى پێشكه‌ش كرد تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ ئه‌م جۆره‌ فێستیڤاڵه‌ كولتوورییه‌ى كۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت.

روونیشى كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیرى و كولتوورى و ئابوورییه‌كانى نێوان كۆریاى باشوورو هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى دوو هه‌زارو چواره‌وه‌ ده‌ستیان پێكرد كاتێك تیمی زه‌یتوون هاته‌ كوردستان و له‌ بوارى بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ چه‌ند پرۆژه‌ى كرد و جه‌ختیشى له‌سه‌ر  پێویستى توندوتۆڵ كردنیان كرد.

No comments:

Post a Comment