هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كورستان له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆشنایی خرایه‌سه‌ر ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا. | ![]() |
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ دکتۆر عەلی سعید لو جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و ئابووری كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزاگانی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران كرد و له‌لایه‌ن باڵیوز و ئه‌ندامانی باڵیوزخانه‌ی پێشوازی لێكراو له دانیشتێنكدا باس له ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق كرا‌و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی باڵیوزخانه‌ی عێراق له ئێران كرایه‌وه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
No comments:
Post a Comment