له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران؛ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه پێشوازی لێكرا. | ![]() |
له دیدارێكدا باسیان له په‌یوه‌ندیی مێژینه‌ی نێوان گه‌لی كوردستان و ئێران كرا‌و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
له ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا‌و رۆڵی سه‌رۆك بارزانیش له یه‌كتر كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌رز نرخێندرا.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران ئێواره خوانێكی بۆ سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری رێكخست.
No comments:
Post a Comment