بەرێز مەسروور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، لەپێناو هاوكاریكردنی خەڵكی لێقەوماوانی شاری وان هەمووان بەشداری لەو هەڵمەتەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بكەین. | ![]() |
بەڕێز مەسروور بارزانی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی راگەیاندووە بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی باشوری كوردستان لەرێگای دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ شاری وان.
لە پەیامەكەی رێزدار مەسروور بارزانیدا هاتووە، بۆ هاوكاری و پشتیوانیكردن لە قوربانیانی كارەساتی بومەلەرەزەكەی دەڤەر و شاری وان دەزگای خێرخوازی بارزانی هەڵمەتێكی دەستپێكردووە.
هەروەك بەڕێز مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارم هەموومان بەشدار بین و بەپێی توانا هاوكاری خۆمان بەرێگای دەزگای خێرخوازی بارزانی پێشكەش بە خوشك و برایانی لێقەوماوەكانمان لە وان بكەین و خوا خێرتان بنووسێ.
شایانی باسە، دەزگای خێرخوازی بارزانی لەرێگای هەڵمەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی دەستیكردووە بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی شاری وان-ی باكوری كوردستان.
No comments:
Post a Comment