Wednesday, November 2, 2011

سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق ده‌كات

ه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2/11/2011 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز موراد ئۆزجه‌لیك باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌، كه‌ به‌رێز ئایدن سلجه‌ن كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری ده‌كرد.


    له‌ دیدارێكدا، په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا و چۆنیه‌تی به‌هێزكردن و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ باسیان لێوه‌كراو و ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ فراوانكردنی هاریكاری هه‌ر دوولا به‌ تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ئابوری و بازرگانیدا.
    سه‌رۆك بارزانی رۆڵی باڵیۆز ئۆزجه‌لیك به‌رزنرخاند له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوولا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ پێی ده‌سپێردرێ.
    له‌ لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆز ئۆزجه‌لیك سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پشتگیری و پشتیوانییه‌كانی له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراقدا.

No comments:

Post a Comment