Thursday, November 3, 2011

فەیسەڵ دەباغ: سەرۆكی بارزانی ئەمڕۆ دەچێتە توركیا


فەیسەڵ دەباغ سكرتێری رۆژنامەوانی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان رایگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ 3\11\2011 سەرۆك مسعود بارزانی بگاتە توركیا.


       بەڕێز فەیسەڵ دەباغ سكرتێری رۆژنامەوانی سەرۆكی كوردستان لە میانی لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، بڕیار وایە ئەمڕۆ بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان بە سەردانێكی رەسمی بەرەو توركیا بەڕێ بكەوێ بۆ تاوتوێكردنی پرسی تەنگژە سنوور و پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسیی نێوان هەردوو هەرێمی كوردستان و توركیا.
     دەباغ ئەوەشی خستەڕوو، لەم سەردانەیدا سەرۆك بارزانی چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك وەزیرانی توركیا و وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی باڵای توركیا دەكەوێ.

No comments:

Post a Comment