بەبۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق و جیهان كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: | ![]() |
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق و جیهان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی حاجیانی كوردستان كه ئێستا له په‌نای ماڵی یه‌زدان و مه‌زاری پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) رێوره‌سمی حه‌ج به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
هیوادارم هه‌موو رۆژانی گه‌له‌كه‌مان شادی و خۆشی بێت و جه‌ژنی ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك و ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری باڵ به سه‌ر عێراقی فیدراڵ‌دا بكێشێت و كوردستانیش بكه‌وێته قوناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنان و پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیان كه ئه‌مرۆ بوه‌ته هێمای ژیانی سه‌رده‌میانه.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
No comments:
Post a Comment