له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌سته‌نبول به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پێشوازیی كرد له به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان. له رێوره‌سمی پێشوازییكردنه‌كه‌دا به‌شیر ئه‌تاڵای جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرس و راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ئاماده‌ی بوون . | ![]() |
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ردۆغاندا ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به‌هه‌ردوولا و ره‌وش و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه باسیان لێوه‌كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا به‌گرنگ و بایه‌خدار هه‌ڵسه‌نگێنرا و زه‌روره‌تی به‌رده‌وام بوون و پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش دووپات كرایه‌وه .
هه‌روه‌ها له‌كۆتایی دیدار و چاوپێكه‌وتنه فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی توركیا، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان لێدوانی دایه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه:
سه‌ردانه‌كه‌م بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌یه په‌یامێك بۆ میلله‌تی تورك و هه‌م بۆ میلله‌تی كورد پێشكه‌ش بكه‌م، كه هیچ تاوانێك نابێت ته‌گه‌ره بخاته نێوانی برایه‌تی تورك و كورد، هه‌روه‌ها دانیشتنی ئه‌مرۆمان له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیران و دوێنێش له‌گه‌ل جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و له‌گه‌ل به‌رپرسانی بالای تری توركیا زۆر دۆستانه و پر سوود بوون، وه من ده‌مه‌وێت لێره‌وه بلێم كه زۆر به‌هێزه‌وه پشتگیری له سیاسه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی كرانه‌و و پرۆسه‌ی چاكسازیه‌كانی كه ده‌ستیپێكردووه و پێمانوایه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به گه‌لی توركیا و ناوچه‌كه ده‌كات .
شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی كۆتایی به‌سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ توركیا هێنا و به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێكه‌وت.
No comments:
Post a Comment