ب سه‌ده‌ما ته‌قینا رێژه‌یه‌كه ماده‌یا تی ئێن تی و سی فۆر ب ما‌لا به‌رپرسیارێ بنگه‌ها ئاسایشا گولان سه‌ر ب برێڤه‌به‌راتیا ئاسایشا كه‌ركوكێ برینداربوو و زیانه‌كه مه‌زنا مادی ژی ب خانیێ وی كه‌ت.
له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركوك تیرۆریستان هه‌وڵی تیرۆركردنی به‌رپرسی بنكه‌ی ئاسایشی گوڵانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوكیان دا له رێگای برێكی زۆر له مادده‌كانی تى ئێن تى و سى فۆڕه‌وه كه به دیواری پشت ماڵیانه‌وه دایان نابوو پاش ئه‌وه‌ی كه ته‌قییه‌وه به‌رپرسی ناوبراو و خێزانه‌كه‌ی بریندار بوون و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریش به‌ر ماڵه‌كه‌ی كه‌وت .
هه‌ر له‌هه‌مان كات تیرۆریستان بۆمبێكی دیكه‌یان له نزیك ماڵی به‌رپرسی بنكه‌ی ئاسایشی گوڵان دانابوو و به‌نیاز بوون له كاتی هاتنی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ئاسایش بۆ ئه‌و شوێنه بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك توانیان شوێنی ئه‌و بۆمبه ئاشكرا بكه‌ن دواتر به هاوكاری تیمی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین بۆمبه‌كه پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
No comments:
Post a Comment