![]() |
لەبەشێكی نووسینكەدا دەڵێت: ئەو هەنگاوە گرنگەی بەڕێز مسعود بارزانی كە هەفتەی رابردوو سەبارەت بە لێقەوماوانی شاری وان هاوێشتی بە داخەوە وەكو پێویست لە میدیادا جێی نەگرت. دەسەڵاتی باكووری عێراق (هەرێمی كوردستان)،بە مەبەستی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەی شاری وان كە زیانێكی زور گەورەیان پێ گەیشتووە، كاروانێكی فراوانی هاوكاری رەوانەی شاری وانی كرد كە 130 ترێلەی گەورەی لە خۆ دەگرت. تەنها تەماشاكردنی ئەو 130 ترێلەیە وەك سەرقافلەیەكی دور و درێژ، بەسبوو بۆ كارتێكردنی مرۆڤ. بارزانی بەم هەنگاوە گرنگەی،وەك چۆن بە پێشی زورێك لە وڵاتە دەوڵەمەندەكانی ئەورووپا كەوت، وڵاتی ئێرانیش بە دواوەی خۆی جێهێشت.
ئەم هەنگاوانە لەم قۆناخانەدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە. لەم رەوش و دۆخانەدا كۆمەڵگاكان نزیكی یەكتر دەبنەوە...كە لێرەدا زۆر بە باشی دەزانرێ و هەست پێدەكرێ كە كێ و كام لایەن چ جۆرە مەبەستی هەیە لە هاوكاركردنەدا...كەواتە لێرەدا دیار دەكەوێ كە كێ راستگۆیە یا نا....با لە بیرمان نەچێ باكووری عێراق(هەرێمی كوردستان) تا دێ بەرەو دەوڵەمەندبوون دەچێ، بەڵام تا ئێستا نە گەیشتووەتە ئەو ئاستە دەوڵەمەندییە، كە كاروانێكی فراوانی 130 ترێلە رەوانەی شاری وان بكات...بۆیە لێرەدا ئاشكرایە كە فیداكارییان كردووە...پێویستە سوپاسی بارزانی بكەین.
شایانی باسە ئەم كۆمەكەی بیراند باسی دەكات بریتی بوو لە زیاتر 200خانووی پلاستیكی ئامادەكراو لەرێگای دەزگای خێرخواز بارزانیەوە پێشكەش كرا، كە لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی و بە هاوكاری رێزدار مەسروور بارزانی بوو.
No comments:
Post a Comment