به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له رێوره‌سمێكدا كونسوڵگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی فه‌لستینی له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه. له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌ر یه‌ك له كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی دنیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون. | ![]() |
له‌سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا، مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لی برا و زوڵملێكراوی كورد و فه‌له‌ستین، خۆشحال بووم كه له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا به‌شدارم به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی وڵاتی فه‌ڵستین له پایته‌ختی كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌لستینی به بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه و گوتی: گه‌لی كورد سه‌ردانه مێژووه‌كه‌ی مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵستینی به بیر دێته‌وه كه وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی عه‌ره‌بی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد بوو، به‌م سه‌ردانه به‌ر به‌ستێكی زۆری شكاند و ئه‌مڕۆش ئه‌م كونسوڵگه‌رییه ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك به‌رده‌وامییه‌ك له به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوانمان.
گوتیشی: ده‌مه‌وێ به (نه‌زمی خوروری) بڵێم ئێوه له ناو گه‌لی خۆتانن و به‌رێز و ته‌قدیره‌وه رێزیان لێده‌گیرێ و سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بانگێشتكردنم له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كونسوڵگه‌رییه.
پاشان (نه‌زمی خوزوری) كونسوڵی گشتی فه‌ڵستین له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌ناوی سه‌رۆك و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستین سوپاسگوزاری خۆمان پێشكش به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌شداری له‌م رێوره‌سمه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌له‌ستین كردووه، ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی و له‌گه‌ڵ خه‌باتی ره‌وای گه‌لی فه‌له‌ستین وه‌ستان.
خوزوری هاوكات بالیۆزی فه‌لسیتنیشه له عێراق گوتی: پەیوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌نێوان گه‌لی كورد و فه‌له‌ستین به یه‌كه‌وه ده‌مان به‌ستێته‌وه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كورد. گوتیشی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م كونسوڵگه‌رییه ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی ئێمه هه‌میشه له‌هه‌وڵی به‌هێزكردن و پته‌وكردنی پەیوه‌ندییه‌كانی نێوانمان داین.
به‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی فه‌له‌ستین تا ئێستا 24 وڵاتی دنیا كونسوڵگه‌ریی و نووسینگه‌ی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه
No comments:
Post a Comment