ئێواره‌ی دوينئ دووشه‌ممه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ، موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانى و سێ پاسه‌وانى برینداربوون و یه‌كێكیش شه‌هید بوو.
دوای ئه‌وه‌ی موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانى گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان گوتی: به‌ڵێ ئه‌مرۆ دوای دانیشتنی په‌رله‌مان به كۆتایی هات من گه‌یشتمه به‌ر ده‌رگا كه برۆین بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوفێره‌كه تۆزێك دوا كه‌وت من له‌سه‌ر شه‌قام راوه‌ستابوو كاتێك دیتم ئوتومبێلێك له نزیك من ته‌قیه‌وه دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هه‌موو پاسه‌وان و شوفێره‌كانی به‌رده‌م ده‌رگا رایان كرد، منیش 40 هه‌تا 50 مه‌تر به‌رێگادا رۆیشتم دوای كه‌وتمه سه‌ر شه‌قام.
دوای منیان برده بۆ نه‌خۆشخانه و لێره‌دا ده‌مه‌وێت سوپاسی پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌م كه منیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه كه پاسه‌وانی ئێمه‌ی كورد له‌وێیه كه به زووترین كات به هانی منه‌وه هاتن و سوپاسی هه‌موو هاورێیانی په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م به زووترین كات گه‌یشتنه نه‌خۆشخانه بۆ به‌هاناوه هاتنی من.
سوپاسی هه‌موو دكتۆره‌كان ده‌كه‌م و سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌ركانی عێراقی ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به زووترین كات فرۆكه‌یه‌كی بۆ من ته‌رخان كرد كه به زووترین كات من گه‌یشتمه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر.
زۆر سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ من كرد زۆر سوپاسی جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی و جه‌نابی كاك سیداد بارزانی ده‌كه‌م و سوپاسی د.كه‌مال كه‌ركووكی ده‌كه‌م سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه ده‌كه‌م كه له فرۆكه‌خانه له چاوه‌ڕوانی مندا بوون.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: دكتۆره‌كان به منیان گووتووه ته‌ندرویست زۆر باشه له راستیدا قاچت نه‌شكاوه به‌س بریندارن برینه‌كه‌شت تۆزێك قوڵه تازه منیان ئاگادار كرده‌وه كه نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ ده‌كه‌ن .
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شدا گوتی: من لێره‌دا ده‌مه‌وێت به تیرۆریستان بڵێم له كۆتاییدا دیموكراسی سه‌رده‌كه‌وێت و روو ره‌شی بۆ تیرۆریستان و بۆ هه‌ر كه‌سێكه كه ده‌یه‌وێت ئه‌من و ئاسایشی عێراق و كوردستان تێك بدات و مردن و چاوشۆڕشی بۆ تیرۆریستانه.
No comments:
Post a Comment