Saturday, November 26, 2011
وته‌بێژی ده‌زگای رۆشنبیری راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م لێدوانه‌ی دا سه‌باره‌ت به چه‌ند دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی NRT
هه‌رێمی كوردستان به قۆناغی گواستنه‌وه‌دا گوزه‌ر ده‌كات. بواری راگه‌یاندن و میدیاش وه‌ك كایه و بواره‌كانی دیكه، هێشتا له ده‌ورانی ئه‌زمونگوریی و هه‌نگاونانه به‌ره‌و فۆرمه‌له‌بوون.
بۆیه‌ش گفتوگۆی زۆر له‌باره‌ی ئه‌رك و شێوازی كاركردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بێته ئاراوه و، راو بۆچوونی جیاجیا و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌كیشی لێبكه‌وێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌خڵاق و ئادابی كاری میدیایی و به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی رۆژمانووسی و هه‌بوونی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی كاركردن و ئه‌زموونی لانی كه‌می یه‌ك ده‌یه، خودی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیاكاران له هه‌رێمی كوردستاندا، له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كێرڤی ئه‌رك و به‌رپرسیاریی به‌رزبكه‌نه‌وه و پابه‌ندن به‌وه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه نه‌بنه مایه‌ی زیان و ئازار بۆ كۆمه‌ڵگا و پێكهاته جیاجیاكانی. د‌رك به‌وه بكه‌ن كاركردنی ئازادانه پاساوی ئه‌وه‌یان بۆ ناكات كه پابه‌ند نه‌بن به هیچ به‌رپرسیارییه‌ك له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا و یه‌كه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی.
هه‌قه له‌دوای ئه‌وه‌نده ساڵ كاری میدیایی و ئه‌زموونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ڵه‌كه‌بوو ئیتر ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و لۆژیكه ببینین كه میدیا ته‌نیا ئامرازێك نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و سه‌رنجراكێشان و وروژاندن به‌ڵكو دامه‌زراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و كاریگه‌ره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و به‌شداره له پرۆسه‌ی پێگه‌یاندن و هوشیاركردنه‌وه‌دا. راسته ده‌بێ ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌و ئازادییه پێویسته له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارییدا رێكبخرێ..
جێی داخه كه كه‌ناڵی نالیا (NRT) هێشتا خۆی پێ رێك نه‌خراوه و نه‌یتوانیوه له چوارچێوه‌ی پابه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خۆی فۆرمه‌له بكات بۆیه ته‌نیا له‌پێناوی هه‌رچی زیاتر ورووژاندندا ئاماده‌یه به‌رنامه و دیالۆگی وه‌ها ساز و په‌خش بكات كه هیچ پێوه‌رێكی پابه‌ندبوون به ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی و به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی كاری رۆژنامه‌نووسی و به‌ها سیاسی و مێژووییه‌كانی گه‌لی كوردستانیان تێدا نییه.
له كاتێكدا هێشتا به سه‌دان پێشمه‌رگه و قاره‌مانانی به‌شداربووی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات له ژیاندا ماون و دنیایه‌ك حیكایه‌تی سه‌ربه‌رزی و ئازایه‌تی و خه‌م و ئازایان له‌لایه بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا و ئاینده‌یان بگێڕنه‌وه. كه‌چی كه‌نالی (NRT) دیمانه له‌گه‌ڵ كابرایه‌كی خۆفرۆشدا ده‌كات كه جگه له‌وه‌ی له بردوودا به‌شداری ئه‌نفالی گه‌له‌كه‌ی كردووه، له رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا فیدرالییه‌تیش به هه‌رێمی كوردستان به ره‌وا نابینێ. ئایا ئه‌م كه‌ناڵه به‌ناو ئه‌هلییه ده‌یه‌وێت چ په‌یامێك به خه‌ڵكی كوردستان راگه‌یه‌نێ؟ ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كه‌ناڵه قسه‌كانی به‌كرێگیراوێك ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و نووسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی؟ ئه‌و كابرایه ئه‌گه‌ر له‌خه‌می نووسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌یدا بووایه به‌شداری له ئه‌نفالكردنی رۆڵه‌كانیدا نه‌ده‌كرد و تا دوا سات له سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن له رژێمی فاشیدا نه‌ده‌مایه‌وه و تا هه‌نووكه‌ش داكۆكی له فیكری به‌عس نه‌ده‌كرد و دژی مافه ره‌واكانی كورد و كوردستان نه‌ده‌بوو.
به‌داخه‌وه سه‌رنجمان داوه خه‌ریكه دیمانه‌ی دیكه‌ی له شێوه‌ی ئه‌وانه و پڕكراوه به قسه‌وقسه‌ڵۆكی نادروستی بێبه‌ڵگه و نالۆژیكانه، كه مه‌به‌ست لێیان شێواندنی سیمبووله مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌یه‌تی، ده‌بێته یه‌كێك له كار و ئه‌ركه‌كانی (NRT). هه‌ڵبه‌ت جگه له‌وه‌ی بۆ ئێمه جێی قبوڵ نییه، ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆزقاڵ هه‌ستی به‌رپرسیاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لای هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌ش هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت بۆ خۆشیان قبوڵی نه‌كه‌ن ئه‌م كاره بكه‌ن.
جێى باسه كه‌ناڵى (NRT) له هه‌مبه‌ر ئه‌و دیمانه‌یه‌ى كه له‌گه‌ڵ به‌كرێگیرا و ئه‌نفالچییه‌كه و بڵاو كردنه‌وه‌ى چه‌ند بڕگه‌یه‌كى قسه‌كانى، بێ سێ و دوو داواى لێبوردنى كرد .
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment