سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/12/2011 بەڕێز جۆزێف بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و فەرماندەی گشتی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمەریكا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان پێشوازییهكی گەرمی لێكرا. | : ![]() |
دواتر بە ئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئازاد بەرواری جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ پێكەوە رەوشی عێراقیان تاوتوكرد.
لەم سەردانەیدا بۆ هەرێمی كوردستان جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تەئكیدی لەسەر پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریكا بۆ عێراقی نوێ كردەوە و رایگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق كۆتایی هاوكاری و پشتگیری نییە بۆ عێراق، بەڵكو لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هاوكاری بوارە جیاجیاكانی سیاسی و حوكمڕانی و ئارامی و راهێنانی سوپای عێراق دەكات و پشتیوانی پەرەپێدانی ئارامی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكان و گەشەپێدانی ئابووری دەكات و پەیوەندی ئایندەش لەگەڵ عێراق لەسەر بنچینەی بوونی حكومەتێكی شەراكەتی راستەقینەو عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵ دەبێت.
جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆر بەبایەخەوە باسی لە رۆڵی هەرێمی كوردستان كرد وەكو پێگەیەكی ئارام و گەشەسەندوو، نموونەیەكی پێشكەوتووی شایستەی پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریكا و پابەندی وڵاتەكەشی بەرامبەر هەرێم دووپات كردەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا تەئیكد كرایەوە كە پێویستە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەكانی نێوان عێراق و ئەمهریكا بەگشتی و هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا بەتایبەتی زیاتر گەشەیان پێ بدرێت و پرۆسەی پشتگیری ئەمەریكاش بۆ سەركەوتنی ئەزموونی دیموكراتی لە عێراقدا بەردەوام بێت.
لە مڕووە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا تەئكیدی لەوە كردەوە كە راستە هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەكشێنەوە بەڵام پابەندییهكانی ئەمەریكا سەبارەت بە عێراق و هەرێمی كوردستان هەروەكو خۆیان دەمێننەوە.
سەرۆك بارزانی وێڕای بە خێرهێنانی جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رۆڵی ئەو وڵاتەشی بەرزنرخاند لە یارمەتیدانی گەلانی عێراق بۆ رزگاربوونی لە رژێمی دیكتاتۆری پێشووو هێنانەكایەی سیستەمێكی دیموكراتی فیدراڵ و رایگەیاند، گەلی كوردستان تەقدیری قوربانیەكانی سوپای ئەمەریكا دهكات و بەچاوێكی پڕ رێزەوە سەیری ئەو قوربانیدانەی دەكات و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بە پێداگیری جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر پابەندییەكانی وڵاتەكەی بەرامبەر بە عێراق و هەرێمی كوردستان.
جێگری سەۆكی ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمەریكا ستایشی رۆڵی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی كرد لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا و شانازی خۆشی دەربڕی بەو پەیوەندییە دۆستایەتیەی كە لەنێوان خۆی و سەرۆك بارزانی دا هەیەو رایگەیاند: وەكو سەركردەیەكی بەهێز كە شانازی بە گەلەكەی خۆی دەكات و گەلەكهشی شانازی پێوە دهكات و هەمیشە پابەندە بەو پرەنسیپانەی كە باوەڕی پێیەتی شانازی بە پەیوەندییە دۆستانەكەی خۆم لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەكەم.
No comments:
Post a Comment