ه ڕاسپارده‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و وه‌ك هه‌ڵوێستى فه‌رمى پارتى و به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى ڕاستى ڕووداوه‌كانى چه‌ندڕۆژى ڕابردووى ده‌ڤه‌رى زاخۆ به‌نوێنه‌رایه‌تى دیبلۆماتى وڵاتانى بیانى له‌هه‌رێمى كوردستان، هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رى سه‌رجه‌م كونسوڵگه‌ریه‌كانى وڵاتانى بیانى له‌هه‌رێمى كوردستان كۆبۆوه و ڕاستى و هۆكارى ڕووداوه‌كانى بۆباسكردن و روونكردنه‌وه‌ى ته‌واوى به‌ئاماده‌بواندا، له‌لایه‌ن نوێنه‌رى هه‌ریه‌ك له كونسوڵگه‌رى به‌ریتانیاو ئه‌مریكاوه ئیدانه‌ى ئه‌و توند‌و تیژى وپه‌لامارانه كرا كه بۆسه‌ر موڵك و ماڵى هاوڵاتیانى موسڵمان و مه‌سیحى و ئێزدى ئه‌نجام دران و وه‌ك هه‌ره‌شه بۆسه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ژماریان كرد.
دوای كۆبونه‌وه‌كه هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
هه‌ورامی ڕای گه‌یاند" كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه به‌ناوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تی دیبلۆماسی بوو له‌شاری هه‌ولێر بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی خۆمان بوو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجام درا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بۆمان ڕوونكردنه‌وه ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێك نه‌بووین له‌و گرفته‌ی كه له‌شاری زاخۆ و دهۆك و سمێل و ناوچه‌كانی تر هاتونه‌ته ئاراوه به‌داخه‌وه بۆمان ڕوونكردنه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌شێوازێكی زۆر ناڕه‌وا ناوی پارتیان تێكه‌ڵی ئه‌و ڕووداوانه كردووه له‌كاتێكدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه هاندانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و لایه‌ن بووه بۆ په‌لاماردانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه شوێنی حه‌وانه‌وه و مه‌ساج كردنن كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌یاسا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه بۆیه بۆمان ڕوونكردنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی یان كه‌سانێك و ئه‌و سه‌نته‌ر و شوێنانه هه‌یه ئه‌توانن له‌ڕێگه‌ی یاساوه و له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی خۆیان له په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یاسا ڕێ له‌و شتانه بگیرێت.
No comments:
Post a Comment