ئه‌مڕۆ له شاری دهۆك به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له پارێزگای دهۆك كۆبۆوه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئه‌و دیداره‌ی به ده‌رفه‌تێك دانا تا لایه‌نه سیاسییه‌كان بیروڕا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی زاخۆ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی پارێزگای دهۆك ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. | ![]() |
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی به ڕاشكاویی به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ڕاگه‌یاند كه هه‌موومان برای یه‌كترین و پێویسته یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین، له‌وانه‌یه جیاوازی سیاسی له نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام هیچ كاتێك جیاوازی ئاینیمان نه‌بووه و نابێ هه‌شبێ، سه‌رۆك گوتی : كوردستان هه‌ر له مێژه‌وه به مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیان ناسراوه، ڕاسته گۆڕانكاریی له هه‌ندێ له وڵاتان ڕوویانداوه، به‌ڵام نه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌یه و نه گه‌لی كوردستانیش وه‌ك گه‌لانی دیكه‌یه، ئێمه تا ئێستا قه‌واره‌یه‌كی فیدڕاڵین و خاوه‌ن قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ نین، هه‌ر بۆیه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زۆرن و ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌و مه‌ترسییانه بكرێت.
به هه‌موو لایه‌كیش راده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌گه‌ر ته‌عه‌دا له مه‌سیحی و ئێزیدی بكرێت یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه به‌رگرییان لێ بكه‌م. زۆرم پێ ناخۆش بوو كه ئه‌م هه‌موو شوێنانه سووتێنران و له‌وه‌ش زیاتر زۆرم پێ ناخۆش بوو كه چه‌ند باره‌گایه‌ك سوتێنران.
ئه‌وه‌ی له زاخۆ روویدا شتێكی كه‌م نه‌بوو، من نازانم چۆن یه‌كێك حه‌ق به‌خۆی ده‌دات خه‌ڵك هانبدات ئه‌و كاره ناشارستانییه بكه‌ن و خۆشی بكات به بڕیارده‌رو به كه‌یفی خۆی بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئه‌م شوێن و ئه‌و شوێن بدات.
من كه هه‌ڵبژێردراوی 70%ی خه‌ڵكی كوردستان‌م ئه‌و حه‌قه ناده‌مه خۆم، په‌رله‌مان ته‌نها ده‌زگایه‌كه كه یاسا ده‌ربكات و هه‌ر یاسایه‌كیش ده‌ربكات به هه‌موومانه‌وه ده‌بێت پابه‌ندی بین سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه، رێنوێنی توندم داوه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه توندترین رێوشوێن بگرنه به‌ر بۆ رێگه گرتن له هه‌ر فه‌وزا و پشێویه‌ك كه ببێته هۆی تێكدانی پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
هیوادارم ئه‌وه‌ی له زاخۆ ڕوویدا دووباره‌نه‌بێته‌وه، دووباره‌شی ده‌كه‌مه‌وه كه هێرش كردنه سه‌ر برا مه‌سیحی و ئێزیدییه‌كان نه‌ك هه‌ر هێڵی سووره، به‌ڵكو له‌سه‌روو هێڵی سووریشه‌وه‌یه، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان دیدوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی خسته‌ڕوو و به تێكڕاش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ئه‌وه‌ی له زاخۆ و هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ڕوویدا، شتێكی ناخۆش و ڕووداوێكی تاڵ بوو كه پێویسته هه‌موولایه‌ك عیبره‌تی لێوه‌ربگرن.
No comments:
Post a Comment