به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازیكرد له مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به یاوه‌ری عه‌بدولسه‌تار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ. | ![]() |
له دیدارێكدا كه به‌رێز فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماده‌ی بوو، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی زاخۆ و دهۆك خرانه به‌ر باس و هه‌ر دوولاش به پێویستیان زانی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بن و وه‌ڵامی به جێ بۆ ئه‌م رووداوانه بدرێته‌وه و كارێكی وا بكرێ كه دووباره نه‌بنه‌وه و به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشیان زانی كه له پێناوی گه‌ل و ئه‌منیه‌تی هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌ی و كلتوری پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان كه یه‌كێكه له شانازییه‌كانی گه‌لی كوردستان، رۆڵی به‌رچاوی خۆیان بگێڕن بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به هه‌رێم و ناوبانگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هێوركردنه‌وه و چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه كۆمه‌ڵێ پێشنیاری پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد و به‌رێزیشیان رایگه‌یاند كه به جدیه‌ته‌وه پێشنیاره‌كان دیراسه ده‌كات.
No comments:
Post a Comment