به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له په‌یامێكیدا بۆ گه‌لی كوردستان و ڕای گشتی جارێكی دیكه نیگه‌رانی خۆییی له ڕووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ ڕاگه‌یاندۆته‌وه و هه‌مووانیش له سزا دانی هانده‌ر و كه‌مته‌رخه‌مانی ئه‌و ڕووداوانه، دڵنیا ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: | ![]() |
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
جارێكی دیكه ناڕازی بوون و دڵگرانی خۆم به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ ده‌رده‌برم كه بووه هۆی سووتاندنی چه‌ندین دوكان و هۆتێلی هاووڵاتیان و پاشان سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی یه‌كگرتوو.
من له كاتێكدا به‌تووندیی ئه‌و تاوانانه مه‌حكوووم ده‌كه‌م، داواكاریشم كه هه‌موو تاكێكی گه‌له‌كه‌مان ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌م فه‌رهه‌نگه نامۆیه له كوردستان سه‌رهه‌ڵ بدات، كوردستان به‌وه جوانه و ناسراوه كه فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیانی ئاینی، مه‌زهه‌بی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی تیایدا جێگیره، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕووداوه‌كانی زاخۆ، زیانی به‌م فه‌رهه‌نگه گه‌یاند.
ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات كه به‌ڕوونی هاندان و ته‌حریز هه‌بووه، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باروودۆخه‌كه‌ش هه‌بووه، كه‌س گومانی نه‌بێت كه هه‌م هانده‌ره‌كان و هه‌میش كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به‌پێی یاسا سزا ده‌درێن و تاچه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌ش ئه‌نجامی زیاتر ده‌رده‌كه‌ون و له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌شد، یاسا بڕیاری خۆی ده‌دات، بۆ له‌مه‌ودواش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی دابونه‌ریت و ئه‌خلاقی گه‌له‌كه‌ماندا ئازادی هه‌مووان پارێزاو بێت، پێوویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌ده‌ن له‌مه‌ودوا كه‌س ئاژاوه بگێڕێت و به‌كه‌یفی خۆی یاسا فه‌رز بكات.
ئومێده‌وارم په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رچی زووتره یاسای پێوویست بۆ ڕێكحستی ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م هه‌وڵ بده‌ن بارودۆخه‌كه هێوربكه‌نه‌وه و ئه‌حكامی پێشوه‌ختیش نه‌درێت.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2011/12/9
No comments:
Post a Comment