ئەندامێكی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، ئاماژە بەوە دەكات، بۆ كورد شانازییە لە كاتی سەرهەڵدانی هەر قەیرانێكی سیاسی، عەرەب پەنا بۆ حیكمەت و حەكیمی جەنابی سەرۆك بارزانی دەبات. | ![]() |
پەریزدا شەعبان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئیئیتلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبارەی هاتنی سەركردەكانی سووننە بۆ لای سەرۆك بارزانی سەرۆكی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، بێگومان ئێمە شانازی بەوە دەكەین، هەر ناكۆكیەك دروست دەبێت، پەنا بۆ حەكیم و حیكمەتی سەرۆك بارزانی سەرۆكی كوردستان دەبەن، بۆیە ئێستا لیستی ئێراقییە رووی لە كوردستان كردووە.
پەریزدا شەعبان تەئكیدی لەوەشكردەوە، دەبێت ئێمە وەك كورد كار لەسەر ئەوە بكەین، ئەم هاتنانە و ناكۆكیەكان بكەینە بەرنامەیەك بۆ پێشخستنی پرسەكەی خۆمان، بەڕاستی لە ئێراقدا ئەخلاقی سیاسی نییە، دەبێت ئەو ئەخلاقە سیاسییە لەلایەن سووننە و شیعەكانەوە بپارێزرێت، چۆن كورد پابەندی ئەو ئەخلاقییەتەیە، دەبێت ئەوانیش، پابەندی بن.
No comments:
Post a Comment